ھەردوو بیری ژمارە 154 و 159ی کێڵگەی نەوتی بای حەسەن لە رۆژئاوای کەرکووک لە رێگەی بۆمبی چێنراو کرانە ئامانج.
بەرپرسێکی پۆلیسی نەوت بە پلەی عەقید كە نەیویست ناوی بنووسرێت بە کوردستان24ی راگەیاندوه : رووداوەکە شەوی رابردوو روویداوە و دوای رووداوەکە هێزەکانیان چوونەتە شوێنەکە و کۆنترۆڵی ئاگرەکەیان کردوە”.
سەبارەت بەزیانەکانی تەقینەوەکان ئەو بەرپرسەی پۆلیسی نەوت گوتی “بۆمبەکان لە دووری بیرە نەوتەکان دانرابوون، ئاگرێکی زۆر کەمی لێکەوتووەتەوە دەستبەجێ کۆنترۆڵکراوە”.
گوتیشی “هیچ زیانێکی نەبووە و هیچ کاریگەرییەکیشی لەسەر ناردن و بەرهەمهێنانی نەوت نەکردووە”.









