لە ناوچه‌ی سه‌دری شاری بەغدا تەقینەوەیەک روویداو بەگوێره‌ی زانیارییە سەرەتاییەکان 4 كه‌س كوژراون و 17 کەسی تر برینداربوون.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ـی نیسانی 2021 ته‌قینه‌وه‌یه‌ك لە ناوچەی سه‌دری شاری بەغدا له‌ناو بازاڕێكدا روویداوە،له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی به‌غدا ڕایگه‌یاند “تەقینەوەكە لە رێگەی بۆمبێكی لکێندراو بووە”.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە تەقینەوەكە لە نزیك چێشتخانەی حەبیبیە بووە لە گەڕەكی حەبیبیەی ناوچەی سەدر، كە بەهۆی تەقینەوەكەوە 4 كوژراو و 17 برینداری لێكەوتۆتەوە و بە پێی ئامارە سەرەتاییەكان قوربانییەكان گەیشتونەتە 21 حاڵەت.










