حکوومەتی هەرێمی کوردستان له سهروبهندی هاتنی مانگی رهمهزان، ژمارهیهك بڕیاری خۆپارێزی له پهتای كۆرۆنا دهركرد.
د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بڕیارەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای لەسەروبەندی هاتنی مناگی رەمەزان بەم شێوەیەی خوارەوە ڕاگەیاند:
– نەبەستنی ماسک سزای هەیە.
– خوێندنی قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بەپەروەردە بە ئۆنلاین دەبێ.
– مزگەوتەکان دەکرێنەوە بە ڕێکاری خۆپارێزی.
– خوێندنی زانکۆ وپەیمانگای خوێندنی باڵا، وەکو خۆی بەردەوام دەبێ ،ئاوێتە و پڕاکتیک.
– شوێنێە گشتییەکان سنووردار دەکرێ.
– قەدەغەی پرسە لە هەموو شوێنێک.
– ڕۆژی پێنجشەممە دەوامی فەرمانبەران ئاسایی دەبێتەوە و پشوو نابێ.
– ئهم بڕیارانه له سبەینێوە جێبهجێ دهكرێن.









