ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: ناكرێت هه‌ندێك لایه‌ن له‌ناو حكوومه‌ت بن و له ده‌ره‌وه‌ش وه‌كو ئۆپۆزسیۆن ره‌فتار بكه‌ن.
جه‌عفه‌ر ئیمینكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌كاتی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی كاتژمێر بیستی كوردستان تی ڤی گوتی: ناكرێت له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و گرژیه‌یی هه‌یه به‌رده‌وام بێت ده‌بێت لایه‌نه سیاسییه‌كان به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن و پڕۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان به‌گه‌ڕ بخه‌نه‌وه وه‌كو جاران.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه ناكرێت هه‌ندێك لایه‌ن له‌ناو حكوومه‌ت بن له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت به شێوازێكی دیكه و وه‌كو ئۆپزسینۆن ره‌فتار بكه‌ن.
جه‌عفه‌ر ئیمینكی گوتی زه‌مینه بۆ چاره‌سه‌ركردنی په‌رته‌وازه‌یی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و به‌یه‌كڕیزی ده‌توانین چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان بكه‌ین.










