وتەبێژى ژورى ئۆپراسیۆنى پارێزگاى هەولێر رونکردنەوە لەبارەى بڕیارى قەدەغەى هاتووچۆوە دەدات و رایدەگەیەنێت “پێشنیارە و نەبۆتە بڕیار”.

هێمن قادر، وتەبێژى ژورى ئۆپراسیۆنى پارێزگاى هەولێر (7ى نیسانى 2021) لە لێدوانێکىدا  رایگەیاند “تا ئێستا قەدەغەی هاتووچۆی سنووردار تەنیا پێشنیازه و بڕیاری لەبارەوە نەدراوە، بەڵکو هەڵگیراوە بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵای ڕووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا، لەوێوە بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێ، قەدەغەی هاتووچۆ ڕابگەیەندرێ یاخود نا”.