محەمەد عەریبی، یەکێک لە دادوەرانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق و یەکێک لەو دادوەرانەی دادگای سەدام حسێن، سەرۆکی پێشوی رژێمی بەعسی روخاوی کرد، دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی تەندروستی عێراق بە کەناڵی سۆمەریەنیوزی راگەیاندوە، “محەمەد عەریبی دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە” بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر ئاشکرابکات.
محەمەد عەریبی ساڵی 1969 لەناوچەی کەڕادەی رۆژهەڵاتی بەغدا لەدایکبووە و ساڵی 1992 کۆلێژی یاسای تەواوکردوە، لە ساڵی 199ش پەیمانگای دادوەری تەواوکردوە.









