بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر هاوشاریان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، بۆ ماوەیەکی کاتی دابین کردنی ئاو رادەوستێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر هاتووه‌، بەداخەوە ئەمڕۆ  هەینی 2 ی نیسانی 2021 کاتژمێر 5 ی بەیانی  بۆڕی هێڵی سەرەکی وێستگەی ئاوی  ئیفراز 3 شکا و  بە ناچاری وێستگەی ئیفرازی 3  وەستێندرا.

هاوشاریانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە بۆ ماوەیەکی کاتی دابین کردنی ئاو رادەوستێت.

تکایە هاوکارمان بن لە دەستگرتن بە ئاوەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر