مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت، كە ماوەیەك بەھۆی كێشەیەكی تەنكیكی دواكەوتبوو.

ئه‌مڕۆ موچه‌ى لیوا هاوبه‌شه‌كانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ دابینده‌كرێت گه‌یشته‌ هه‌رێمى كوردستان‌و ڕاسته‌وخۆش ده‌ستبه‌دابه‌شكردنى كرا .

پێشتر لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سەرۆکی ئەرکان لە وەزارەتی پێشمەرگە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، لەبەر ئەوەی هاوکاری دارایی ئەمەریکا نەگواستراوەتەوە سەرهەژماری بانکی وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی ئەو لیوایانە دواكەوتووە و “هەر کاتێک تەحویل بکرێت، راستەوخۆ وەک خۆی دابەشدەکرێت”.