شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، توانیویانە ئەو سەکۆ موشەکییانە بدۆزنەوە کە لێیانەوە موشەک بە ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان تەقێنراون، ئەوەش دوای ئەوەی شەوی رابردو بە موشەک هێرشکرایە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە له‌ پردێ.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەكانی فیرقەی هەشتی سوپای عێراق توانیویانە شەش سەكۆی ئاسنی بدۆزنەوە كە لەڕێگەی ئەو سەکۆیانەوە موشەک ئاڕاستەی هەرێمی كوردستان کرابون”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو سەکۆیانە لە ناوچەی نەبی لە خوار چیای عەكاشە لە باكوری كەركوك دۆزراونەتەوە و لەناوبراون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق باسی لەوەشکردوە، ئەو موشەکانەی شەوی رابردو ئاڕاتە کراون، لە ناوچە بەتاڵەكانی نێوان هەولێر و كەركوك كەوتونەتە خوارەوە، زیانیان نەبوە.

شەوی رابردو ژماریەک موشه‌ك له‌جۆری كاتیۆشا ئاڕاسته‌ی میحوه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ پردێ كراون، هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه‌.