ئەمشەوی دووشەممە سێ مووشەك ئاراستەی سەنگەرەكانی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان كران لە سنووری پردێ، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكیان لێ بكەوێتەوە.

لەمبارەیەوە محەمەد خورشید بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركووك بە كەناڵی “كوردستان ٢٤”ی راگەیاند مووشەكەكان هیچ زیانێكیان نەبووە.

تا ئێستا ئاشكرا نەكراوە مووشەكەكان لە چ میحوەرێكەوە ئاراستەی پردێ كراون.