له گه‌راجى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كچێكى ئه‌ندازیار، له‌لایه‌ن كوڕێكه‌وه به فیشه‌ك بریندار كرا.
كه‌مێك پێش ئێستا (دووشه‌ممه 29/3/2021)، له گه‌راجى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كچێكى ئه‌ندازیار له‌لایه‌ن كوڕێكى فه‌رمانبه‌ر له وه‌زاره‌ته‌كه، ته‌قه‌ى لێ كرا و بریندار كرا.
بەگوێرەی قسەی شایەتحاڵەکان، کچەکە ئه‌ندازیاره و ماوەیەکە لە کوڕێک مارە کراوە، کوڕێکی دیکە کە فەرمانبەر بووە لە وەزارەتی کارەبا دڵی پێوە بووە و کە زانیویەتی مارە کراوە، ته‌قه‌ى له كچه‌كه كردووه و بریندارى كردووه.
بە گوتەی بەرپرسانی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ئەو كەسەی تەقەی كردووە، دەستگیر كراوە و باری تەندروستیی كچەكەش ناجێگیرە.









