وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە دەستپێکردنی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا دەرکرد.
بەپێی گشتاندێکی وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بەوەدراوە، کە ژماره‌ی سه‌نته‌ره‌كانی پێدانی ڤاكسینه‌كه زیاد ده‌كرێن، ئەمەش بۆ مەبەستی رێگەگرتن لە درستبوونی فشار له‌سه‌ر بنكه تایبه‌ته‌كان.
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە پێشنه‌ی پێدانی ئه‌و ڤاكسینه بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان، كه‌سانی به‌ساڵاچوو، ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه و ئه‌و مامۆستایانه ده‌بێت، كه ته‌مه‌نیان سه‌رووی 60 ساڵه، به‌تایبه‌ت ئەو مامۆستایانەی لە پۆلەکانی 12ی ئاماده‌یی و ئه‌و پۆلانه‌ی ئێستا دەوام دەکەن.












