مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیه‌ندراوێکدا لەبارەی نمایشە سەربازییەکەی رەبعەڵڵا و هەڕەشەکانیان دەڵێت، “هیچ کەسێک ناتوانێک بە چەک هەڕەشە لە ئاسایشی دەوڵەت بکات.”
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەشڵێت، ئامانج لەو نمایشە سەربازییەی ئەمڕۆ، تێکدانی دۆخی ئەمنییە و دوورخستنەوەی رۆڵی راستەقینەی عێراقە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ى ئازارى 2021،  چەکدارانی گرووپی رەبعەڵڵا بە جلی سەربازی و ئۆتۆمبێلی سەربازیی بێ تابلۆ بە شەقامەکانی بەغدا سووڕانەوە. دواتر گرووپەکە بەیاننامەیەکی چوار خاڵی بڵاوکردەوە.
لە بەشێکی راگەیه‌ندراوەکەیاندا، ئەو گرووپە، هۆشداری دەدەنە هەندێک لایەنی سیاسی وەک خۆیان دەڵێن بە ئەنقەست بودجە دوادەخەن و  پەسندکردنی پەکدەخەن لە پێناو بەرژەوەندی تایبەت. هۆشداریان داوە لە پێدانی بەشە بودجە بە هەرێمی کوردستان.