عەبدولسەلام دۆلەمەڕی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی رایگەیاند: ”دەرگای قوتابخانەکان تەنها بۆ پۆلی 12 کراوە دەبن و پۆلەکانی دیکە دەوام ناکەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد: ”کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە داهاتوو بڕیار دەدات ئەگەر هەر گۆڕانکارییەک ئەنجام بدرێت”.
عەبدولسەلام دۆلەمەڕی ئەوەشی خستەڕوو: ”بەگوێرەی راپۆرتەکانی وەزارەتی تەندروستی، حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە زیادبووندان و بۆ هەر بڕیارێکی داهاتوو، رەوشی کۆرۆنا بە هەند وەردەگیرێت”.









