دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه 23 ساڵانه‌ی كه له یه‌كه‌م ڕۆژی نه‌ورۆز له ئاوی دووكاندا خنكا دۆزرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دوای گه‌ڕانێكی زۆری تیمه‌كانی ژێر ئاوی دوكان توانرا ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه‌ی كه له ڕۆژی نه‌ورۆزدا خنكا بدۆزرێته‌وه.
رۆژی یەكشەممەی رابردوو كە یەكەم رۆژی نەورۆز بوو، گەنجێكی تەمەن 22 ساڵ بە ناوی (ع، ع) كە بەمەبەستی گەشتكردن لەگەڵ کەسوکارەکەی هاتبوونە سنووری دووكان لەكاتی مەلەكردن لە زێ بچووك خنکا و لەو كاتەوە تا ئێوارەی ئەمڕۆ گەڕان بەدوای تەرمەكەی لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی دووكانەوە بەردەوام بوو”.









