محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (21ی ئادار/ مارسی 2021)، په‌یامی پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆزی له‌گه‌لی كوردستان كرد و خوازیاره ئه‌م بۆنه‌یه ببێته هۆی به‌دیهێنانی ئامانج و به‌رنكاربوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییەکان.
حه‌لبووسی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به زمانی كوردی نووسیویتی: “پیرۆزبایی لەگەلی عێراقمان لە کوردستان و سەرجەم ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی جەژنی نەورۆز دەکەین”.
گوتیشی: “خوازیارین ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی بەدیهێنانی خواستی نیشتمانی له یه‌كێتی هه‌ڵوێست و ئامانجه‌كان لەبەرەنگابونەوەی ئاڵنگارییەکاندا”.









