ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆبونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێكرد، لە کۆبوونەوەکەدا بەزۆرینەی دەنگ هەمواری یەكەمی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی پەسەندكرد.
کاتژمێر ٧:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبونی ٢٠٨ پەرلەمانتار لەسەر یاسای دادگای فیدراڵی دەستی پێكرد، لە کۆبوونەوەکەدا بەزۆرینەی دەنگی لایەنە شیعەکان و بەشێک لە سووننەکان بەئامادەبوونی فراکسیۆنی یەکێتی، یاسای دادگای باڵای فیدراڵی پەسەندكرد.









