لە ھەرێمی کوردستاندا بنکەیەک بۆ یاسادانان دادەمەزرێ، لەوێوە سەرجەم یاسا و بڕیار و ھەمواری یاساکانی ھەرێمی کوردستان دادەندرێن.
وەعد مزوری سەرۆکی بنکەی یاسادانان لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کارەکانی بنکەی یاسادانان لە ھەرێمی کوردستان لە قۆناخی کۆتاییدایە و بەم نزیکانە دەکرێتەوە.
لەبارەی بنکەکەشەوە گوتی سەرجەم ئەو یاسایانە لە کاتی دامەزراندنی ئەنجوومەنی نیشتیمانی تا ئێستا دەرچوون، لەگەڵ بریار و ھەمواری یاساکان، لەم بنکەیەدا دادەنرێن.
سەرۆکی بنکەکە گوتیشی ئەو یاسایانە بە سێ شێوە دادەنرێن و لە بارەی کۆی ئەو یاسا و بریار و ھەمواری یاسایانەش كە کۆکراونەتەوە گوتی تا ئێستا زیاتر لە ٧٠٠ یاسا و بریار و ھەمواری یاسا کۆکراونەتەوە.
ئەم بنکەیە بۆ بواری یاسا و یاساناسان و ناوەندەکانی خوێندن و توێژینەوەکان رۆڵێکی گرنگی دەبێت.









