دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو له گازینۆیه‌كى شارى سلێمانى به‌هۆى شه‌ڕه‌ته‌قه‌وه دوو كه‌س كوژراون و دوو كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون.
سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌رى فریاكه‌وتنى خێراى سلێمانى ڕایگه‌یاند: “دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو كاتژمێر ١:٣٠ى خولەکی شه‌و له یانەی شەوانەی (قەڵادزێ) لە چەق چەقى شارى سلێمانى، لە نێوان چه‌ند كه‌سێك شەڕ روودەدات کە لە یانەکەدا دانیشتبوون و دواتر شه‌ڕه‌كه تەقەکردنی تێده‌كه‌وێت”.
به‌ڕێوه‌به‌رى فریاكه‌وتنى خێراى سلێمانى گوتیشى: “به‌وهۆیه‌وه دوو گه‌نج دەکوژرێن و دوو كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون”.
هەروەها باسى له‌وه‌شكرد، کە له ئێستا‌دا ته‌رمى دوو كوژراوه‌كه ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه كراوه‌و دوو برینداره‌كه‌ش له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێرى پزیشكدان.
باس‌نیوز









