وه‌زیرى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر له 300 حاڵه‌تى تووشبوون به په‌تاى كۆرۆنا تۆمار كراون، كه زۆربه‌یان تووشى كۆرۆناى گۆڕاو بوونه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8/3/2021، د. سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێكوته‌ى كۆرۆناى وه‌رگرت، پاشان له پرێس كۆنفرانسێكدا گوتى: “له 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، 344 حاڵه‌تى تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كران، چوار كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا”.
وه‌زیرى ته‌ندروستى باسى له‌وه‌ش كرد، له‌و 344 حاڵه‌ته نوێیه، زۆربه‌یان تووشى كۆرۆناى گۆڕاو بوونه.









