ئەمڕۆ شەممە 27ـی شوباتی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق كرد.

لە كۆبوونەوەیەك دا بارودۆخی ئەمنی و دواپێشهاتەكانی عێراق و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ لە رووبەڕووبوونەوەی تەحەددیاتی ئەمنی و تیرۆر تاوتوێ كرا و هەروەها جەخت لە سەر جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال كرایەوە.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو.

دیداری سەرۆك بارزانی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق
دیداری سەرۆك بارزانی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق