ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/2/25 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئارتاک ئاپیتۆنیان جێگری وەزیری دەوەری ئەرمەنستان کرد.
لە دیدارەکەدا کە باڵیۆزی ئەرمەنستان لە عێراق و کونسوڵی گشتییان لە هەولێر ئامادە بوون، پەرەپێدانی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمەنستان تاووتوێ کرا.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان، خواست وئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە گشت بوارەکاندا. سوپاسی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ گرنگیدانیان بە پێکهاتەی ئەرمەنی لە هەرێم کە نوێنەرایەتییان لە پەرلەمانی کوردستان هەیە و وەک گشت پێکهاتەکانی تر، مافەکانیان پارێزراوە.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتیی و ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەرمەنیی لە هەولێر کرد و هیوای خواست، کە هاندەرێکی زیاتر بێت، بۆ بەرەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمەنستان.









