وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەشكردنی مووچەی بەڕێوەبەرایەتییەكی گشتی راگەیاند.
ئهمڕۆ دووشهممه 22/2/2021، وەزارەتی دارایی ڕاگهیاندراوێكى بڵاو كردووهتهوه، تێیدا ئاماژه بهوه دراوه، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وهزیری دارایی و ئابووری ڕەزامەندی دا لەسەر پێدان و خەرجکردنی مووچەی مانگی (کانوونی دووەم)ی ساڵی 2021 بۆ کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان بەبێ لێبڕین.









