گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌رێمى كوردستان پێنج كه‌س تووشى جۆره نوێیه‌كه‌ى كۆرۆنا بوون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21/2/2021، د. ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، بە كه‌ناڵى (کوردستان 24)ـی ڕاگەیاندووه: “له هه‌رێمى كوردستان پێنج كه‌س تووشى جۆره نوێیه‌كه‌ى كۆرۆنا بوون، كه پێشتر گومانیان لێ ده‌كرا تووشى جۆره نوێیه‌كه‌ى كۆرۆنا بووبن”.
باسى له‌وه‌ش كردووه: “چەند حاڵەتێکی دیکە گومانیان لەسەرە، هێشتا دڵنیا نین لەوەی جۆره نوێیه‌كه‌ى كۆرۆنا بن، بەڵام پشکنینی پێویستیان بۆ دەکرێت”.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستە ڕوو، تەندروستیی تووشبوان باش و جێگیرە.









