به‌رێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی عەلی باپیر كرد، به‌بۆنه‌ی هەڵبژاردنەوەی بەڕێزیان به‌ سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان.

بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان.

بە بۆنەی کۆتاییهاتنی کارەکانی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی ، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرکردایەتی و گشت ئەندامانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

هیوادارم کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و گشت هێز و لایەنەکانی کوردستان ، یەکڕیز و هاوهەڵوێست بن لە پشتیوانیکردن و داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و داوا ڕەواکانی خەڵکی کوردستان  .

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان