گوته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و سووریا له‌باره‌ی زیانه‌كانی هێزی هاوپه‌یمانان له ئه‌نجامی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر تویتێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد، كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه شه‌ش بریندار و كوژراوێك كه‌وتووه‌ته‌وه.
واینی مه‌رۆتۆ گوته‌بێژی فه‌رمی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش له عێراق و سووریا له تویته‌ری خۆی نووسیویه‌تی، به گوێره‌ی ڕاپۆرته سه‌ره‌تاییه‌كان هێرشێكی ناڕاسته‌وخۆ كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له هه‌ولێر.
ئاماژه‌ی داوه، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه به‌ڵێنده‌رێكی مه‌ده‌نی گیانی له ده‌ستداوه و پێنج كارمه‌ندی تری مه‌ده‌نی و سه‌ربازی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا برینداربوون و زانیاری زیاتریش دواتر ده‌خه‌ینه‌ڕوو.









