مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێی کوردستان لە توویتێکیدا لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر رایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەی وردیان لە هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر دەستپێکردووە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: “بە توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشە موشەکییەکەی ئەمشەوی هەولێر دەکەم ، داوا له كوردستانییان دەکەم ئارام بن”.
ئاماژەی بە ئەوەش داوە : “هێزه ئەمنیەکانمان لێکۆڵینەوەیەکی وردیان ده‌ستپێكردووه و له‌گه‌ڵ مستەفا کازمی له په‌یوه‌ندیدام بۆ هه‌ماهه‌نگیی پێویست بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه”.









