بەهۆی کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس، شێخ جهعفهر شێخ مستهفا جێگری سهرۆكی ههرێمی كوردستان، پرسهنامهیهكی بڵاو كردهوه.
دهقی پرسهنامهكه:
پرسە نامە
بەناوی خوای دادپەروەر و میهرەبان
خەمبار بووم بەبیستنی هەواڵی کۆچکردنی دکتۆر (ڕۆژ نووری شاوەیس) ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.
دکتۆر ڕۆژ لە خەباتی سیاسی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە، پێشمەرگەیەکی ئازاو دلێر بووە بەرامبەر بە مافە ڕەواکانی کورد و کوردستان، پیاوێکی هێمن و دووربین بوو لە سیاسەت و ئاشتەوایی نێو ماڵی کورد.
دڵتەنگ بووم بە کۆچکردنی یەکجاری کەسایەتیەکی وا کاریگەر لە گۆڕەپانی سیاسی، پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و برایانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکاتی کوردستان دەکەم، کۆچکردووش جێگای بەهەشت بێت.
انا للە وٳنا الیە راجعون









