ەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی نوێی ئیتاڵیا دەکات.
لە توویتێکیدا کە لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر بڵاویکردووەتەوە مەسرور بارزانی رایگەیاندووە: “پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی ماریۆ دراغی دەکەم بە بۆنەی خواردنی سوێندی یاسایی وەکو سەرۆکوەزیرانی نوێی ئیتاڵیا”.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا بۆ سەرۆکوەزیرانی نوێی ئیتاڵیان نووسیویەتی “ئیتاڵیا دۆست و هاوبەشێکی متمانەپێکراوە و چاوەڕێی کارکردنم لەگەڵ تۆدا بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانمان و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان”.









