سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ كۆچی دوایی  سەردار ئاغای حەمەی عبدالرحمن ئاغا کەسایەتیی دیار و تێکۆشەری سلێمانی پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی سەردار ئاغای حەمەی عبدالرحمن ئاغا کەسایەتیی دیار و تێکۆشەری شاری سلێمانی و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلولم بیست و خەمباری کردین.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و گشت کەسوکاریان دەکەم . هیوادارم خوای گەورە گیانی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان