لە ئەنجامی هێرشێكی داعش بۆ سەر چەكدارانی حەشدی شەعبی لە سنووری قەزای خانەقین، پێنج چەكداری حەشدی شەعبی كوژران.

عەمید دیار شەوكەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ سێشەممە 2ی2ی2021، چەكدارانی داعش لە ناوچەی نەفتخانەی سەر بەخانەقین هێرشیان كردە سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی”.

بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین گوتیشی: “لە ئەنجامی ئەو هێرشەی داعش، پێنج چەكداری حەشدی شەعبی كوژران”.