جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نه‌وتی باكوور له‌ كه‌ركووك ئه‌نجام دا و فه‌رمانی ڕاگرتنی پرۆسه‌ی ده‌ركردنی ماڵباته‌ كورده‌كانی ده‌ركرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 31/1/2021، د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک ئەنجام دا و فەرمانی راگرتنی دەرکردنی ئه‌و ماڵباته‌ کوردانه‌ی دەرکرد، کە له‌ لایەن ئەو کۆمپانیایەوە ئاگادار کرابوونەوە ناوچەکانیان جێ بهێڵن.

 جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رای گەیاند، لیژنەیەکی تایبەت بە ئەنجوومەنی نوێنەران و لیژنەی ئەنجوومەنی وەزیران لە کار و بەدواداچووندان بۆ چارەسەرکردنی هه‌موو کێشە ئیداری و یاساییەکانی ئەو ناوچانە و “نابێت هیچ خانەوادەیەکی ئەو ناوچەیەش لە رێگەی هەڕەشە و بەکارهێنانی هێزەوە لە شوێنەکانی خۆیان دەربکرێن و پێویستە هەرچی زووە ئەو کارە رابگیرێت”.

د.بەشیر حەداد، پەرلەمانتارانی کەرکووکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی راسپارد، بۆ ئەوەی چاودێریی و بە دواداچوون بۆ ئەو کارە بکەن.