بەرپرسێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە ئەگەری رێكنەوتنیش لەگەڵ حكومەتی عێراق، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە داهاتی خۆی 30 رۆژ جارێك مووچە دابەش دەكات، پلانیش وایە رۆژی 25ی مانگی داهاتوو مووچە دابەش بكرێت.
د. عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەندامی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا بەڕووداوی راگەیاندووە، هەموو هەوڵێكی حكومەتی هەرێم ئەوەیە لەكاتی خۆیدا مووچە دابەش بكرێت، سەبارەت بەوەی دابەشكردنی مووچە لە 30 رۆژ جارێك بۆتە بڕیار، ناوبراو وتویەتی “بەدڵنیاییەوە لەو چوارچێوەیەی كە پێشتر بڕیاردرابوو ئێمە لەمەودوا وەكو پلانێك بتوانین لە 30 رۆژ جارێك مووچە بدەین بەپێی داهاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پلانیش وایە رۆژی 25ی مانگی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێتەوە”.









