کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، وادەی تۆماری بایۆمەتری بۆ ٣١ی٣ی٢٠٢١ درێژ کردەوە.
عەبدولڕەزاق موشیر گۆران، بەرپرسی لقی ھەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕایگەیاند کۆمیسیۆنی باڵا بڕیاری دا بە درێژکردنەوەی ماوەی بایۆمەتری بۆ ٣١ی٣ی٢٠٢١.
گوتیشی: “تائێستا 56%ی ھاووڵاتییانی سنووری پارێزگای ھەولێر کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە”.
سەبارەت بە تۆماری قەوارە و ھاوپەیمانێتییەكان فەرھاد ئەسعەد شێتنەیی، بەرپرسی لایەنە سیاسییەکان لە نووسینگەی ھەولێری كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكانی عێراق بە کوردستان24ی گوت: “ماوەی تۆمارکردنی ھاوپەیمانی حزبەکان 10/2/2021 درێژ کرایەوە، ھەروەھا وادەی تۆماری کاندیدەكانی لایەنە سیاسی و کۆتا و سەربەخۆکانیش تا رۆژی 1/3/2021 درێژكراوەتەوە”









