ئەمڕۆ سێشەممە گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به‌ داعش رایگەیاند ئەوان كورد به‌ پیرۆز ده‌زان و ئه‌مڕۆ كورد بوونه‌ته‌ نمونه‌ی هاوكاری لێهاتوو و متمانه‌پێكراو.

وه‌ین مه‌رۆتۆ گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش له‌ هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) وێنەیەكی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانی داناوە و بە زمانی كوردی پیرۆزبایی شەشەمین ساڵیادی رزگاكردنی كۆبانێی كردووە.

مەرۆتۆ نووسیویەتی “ئه‌مڕۆ رۆژی ئازادكردنی كۆبانێیه‌، له‌ 26ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2015 شه‌ڕڤانانی كورد به‌ پشتیوانی هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانان كۆبانێیان رزگار كرد و له‌ناوبردنی داعشیان پێشانی جیهان دا”.

گوتەبێژی هاوپەیمانان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ “كورد ئامانجی ستراتیژی داعشی ره‌ تكرده‌وه‌، ئێمه‌ كورد به ‌پیرۆز ده‌زانین، كه‌ ئه‌مڕۆ بوونه‌ته‌ نموونه‌یه‌كی هاوكاری لێهاتوو و متمانه‌پێكراو”.

جێی باسە ئه‌مڕۆ شەش ساڵ به‌سه‌ر رزگاركردنی كۆبانێدا تێده‌په‌ڕێت، كه‌ له‌ 26ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2015 و له‌ رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا، به‌ هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كه‌ بە فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی ره‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستان كران، بۆ به‌شداریكردن له‌ ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی ئه‌و شاره‌، به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانانی كوردی رۆژئاوای كوردستان و پشتیوانی هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تی، توانرا ئه‌فسانه‌ی داعش له‌ كۆبانێ تێكبشكێنرێت و شاره‌كه‌ رزگار بكرێت.

 

تویته‌كه‌ی وه‌ین مه‌رۆتۆ، گوته‌بێژی هێزی هاوپه‌یمانان كه‌ به‌ زمانی كوردی نووسیویه‌تی
تویته‌كه‌ی وه‌ین مه‌رۆتۆ، گوته‌بێژی هێزی هاوپه‌یمانان، كه‌ به‌ زمانی كوردی نووسیویه‌تی