سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكدا ئیدانه‌ی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی شاری به‌غدا ده‌كات و ده‌ڵێت: تیرۆر دژی ژیان و ئاسووده‌یی و ئارامییه و دوژمنی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌كمانه .
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ..
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به داخێكی زۆره‌وه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ـی كانوونی دووه‌می 2021 له ئه‌نجامی دوو كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له شاری به‌غدا ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیی بێ تاوان شه‌هید و بریندار بوون. وێڕای ئه‌وه‌ی زۆر به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و تاوانه تیرۆریستییانه ده‌كه‌م، سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و قوربانیانی ئه‌و ڕووداوانه ده‌كه‌م و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم.
تیرۆر دژی ژیان و ئاسووده‌یی و ئارامییه و دوژمنی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌كمانه و، بۆ له‌ناوبردن و ڕیشه‌كێشكردنی تیرۆر، هه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وامی هه‌موو لایه‌ك پێویسته. هیوادارم به هه‌وڵی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به زووترین كات ئه‌وانه‌ی له پشته‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ن به سزای خۆیان بگه‌ن.
مسعود بارزانی
٢١ـی كانوونی دووه‌می ٢٠٢١









