هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بە فەرمی و بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، دواخرا.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 19-1-2021، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئامادەبوونی ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق، کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بۆ 10-10-2021 دوا بخرێت.









