رێبوار ههورامی _ خهبات
ناوی تەواوی عەبدولكەریم جەلال مەحموودە و لە 24/2/1927 لە گەڕەكی مەڵكەندی شاری سلێمانی لە دایك بووە. نازناوی “كابان”، بۆ دایە گەورەی خانەوادەكەیان دەگەڕێتەوە، كە ژنێكی خانەدان و خاوەن دیوەخان بووە، لەبەر لێهاتوویی ئەم خاتوونە بە “كابان” ناو براوە، پیشەی باوكی چایچی بووە و دەفژەنێكی كارامە بووە و بەشداری زۆرێك لە مەولوودنامەكان و سروودە ئاینییەكانی كردووە .
مامۆستا كابان كاتێك لە قوتابخانەی “فەیسەڵییە” بووە، لەبەر دەنگخۆشی خراوەتە تیپی سروودی قوتابخانە، لە ساڵی 1957 بووەتە ئەندامی تیپی موزیكی سلێمانی و تا دوا ساتەكانی تەمەنیشی هەر ئەندام بووە.
مامۆستا كەریم كابان بەپێی بڕیارێكی ڕژێمی بهعس ، بۆ ماوەی 4 ساڵ و نیو دەگوازرێتەوە بۆ باشووری عێراق لە شاری ناسڕییە، لەبەرئەوەی ئەو خاوەنی برایەكی هونەرمەند و پێشمەرگە و شۆڕشگێر دەبێت، كە ئەویش هونەرمەند “قادر كابان ” بووە، دواتر لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لە سێدارە دەدرێت … ئاوازەكانی وەرچەرخانێكی مێژوویی بوون بە بەراورد بەو ئاوازە میللی و فلكلۆرییانەی، كە ئەوكات باو بوون .
لە سەرەتای حەفتاكان ئاوازە بەناوبانگەكەی “درزی پەچە” دادەنێت و پێشكەشی هونەرمەند “قادر كابان”ی برای دەكات. لە ساڵی 1974 پێوەندی بە تیپی موزیكی شۆڕشەوە دەكات و لە گەڵیاندا گۆرانیی “یاران وەسیەتم” و “شەو” لە گوندی “وەسانێ”ی دۆڵی باڵەكایەتی تۆمار دەكات.
هونەرمەندی گهوره مامۆستا كەریم كابان، سەعات پێنج و 20 خولەكی ڕۆژی 14ی كانوونی دووهم ساڵی 2016، ماڵئاوایی لە ژیانی كرد ..










