فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: نیگەران بووین بەبیستنی هەواڵی تووشبوونی قوباد تاڵەبانی، لەخوای گەورە داواكارین هەمیشە لەشساغ وتەندروست بن.  

بەڕێز قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان

نیگەران بووین بەبیستنی هەواڵی تووشبوونتان بەڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید – 19) .

هیوادارین بەزووترین كات چاك ببنەوە و بەتەندروستیەكی باشتر بگەڕێنەوە نێو خانەوادە و سەر كاری خۆتان و لەخوای گەورە داواكارین هەمیشە لەشساغ وتەندروست بن ولەهەموو ناخۆشیەك بەدوور بن .