وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕێككەوتنی نێوان هەردوو وەزیری ناوخۆ و پێشمەرگەی لەبارەی میكانیزمەكانی پێكهێنانی هێزێكی تایبەت بە نەهێشتنی قاچاخچێتی لە دەروازە سنوورییەكان ڕاگەیاند.

ئەمەش دەقی راگەیاندراوەكەیە:

ئەمرۆ دووشەممە 11/1/2021، هەردوو بەڕێزان وەزیری پێشمەرگە و وەزیری ناوخۆ ، لە شاری هەولێر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پێکهێنانی هێزێکی تایبەت بە نەهێشتنی دیاردەی قاچاخچێتی لە خاڵە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان . لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا لە سەر میکانیزمی پێکهێنانی ئەو هێزە ودابەشکردنی ئەرکەکانی رێککەتن  و بڕیارە بەم نزیکانە هەنگاوەکانی دروستکردنی ئەو هێزە،  دەست پێ بکات.

وەزارەتی ناوخۆی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەولێر

11/1/2021