وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی پێشنیازێكیان داوه‌ته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕێك پاره بۆ وانه‌بێژان بدرێت و ده‌ڵێت: “به‌خۆشحاڵییه‌وه ره‌زامه‌ندی خه‌رجكردنی بڕه پاره‌كه دراوه”.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده:
“مامۆستایانی وانەبێژی ئازیز
سڵاوتان لێبێت ، لە کۆبوونەوەی ١ی ١٢ی ٢٠٢٠ ی لیژنەی باڵای روبەروبوونەوەی کۆرۆنا ، بەسەرپەرشتی بەرێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەندە و بەرێز وەزیری دارایی راسپێردراین کە لە پشووەکانی ناوەندەکانی خوێندن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، کۆنووسێک سەبارەت بە شایستە داراییەکانی وانەبێژانی دانەمەزراو بۆ ئەنجومەنی وەزیران بنێرین ، پاش کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتمان و وەزارەتی دارایی ، بەسوپاسەوە لەلایەن جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەرێز مەسرور بارزانی، پێشنیاری هەردوو وەزارەت پەسەندکرا و بریاردرا بۆ مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ ی ساڵی ٢٠٢٠ برەپارەیەکی بڕاوەی مانگانە ( مقطوع) وەک شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو خەرج بکرێت بەم شێوەیە:
١- هەڵگری بروانامەی بکالۆریۆس و سەروتر بری (٣٠٠٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار.
٢- هەڵگری بروانامەی دبلۆم (٢٥٠٠٠٠) دووسەدو پەنجا هەزار دینار.
ئالان حمەسعید سالح
وەزیری پەروەردە
7ی 1ی 2020″









