پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەخشی.

کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 6-1-2021، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە 1ـی نائاسایی ساڵی سێیەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی خۆی، ساز کرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا، کە تەرخان کرابوو بۆ دوو تەوەر، بە دەنگی 81 پەرلەمانتار، كەمال عەبدولحەمید عەبدولڕحمان، کاندیدی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، پەسەند کرا.

له‌ كۆی 101 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بووی كۆبوونه‌وه‌كه‌، 81 په‌رله‌مانتار به‌ به‌ڵێ متمانه‌یان به‌ د. كه‌مال ئه‌ترووشی، وه‌ك وه‌زیری سامانه‌ سرووشتییه‌كان به‌خشی.