به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، له هه‌ولێر چوار كه‌س به‌هۆى دزینى ئۆتۆمبێلێك ده‌ستگیر كران.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5/1/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە حاڵەتێكی دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (ئۆمێگا) ژمارە (فحص نینوی) لە گەڕەكی ئازادی، دەمودەست دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی چڕ كرد و توانییان چوار تۆمەتبار بە ناوەكانی (ع.ع.ع)، (س.س.س)، (خ.ص.ش) و (س.م.ح)، بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەم تاوانە دەستگیر بكەن”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: “لە كاتی دەستگیركردنى تۆمەتبارانی ئاماژەپێكراو، دەست بەسەر چوار دەمانچە و بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکاندا گیرا، دانیان بە تاوانەكەیاندا نا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەكانی 446 و 14ی هۆشبەرەكان، ڕاگیران و ئۆتۆمبێلەكەش دەستی بەسەردا گیرا”.










