نرخی نەوت لە دەستپێکی یەکەم هەفتەبازاڕی بۆرسە لە ساڵی نوێی زاینی رووی لە هەڵکشان کردووە و بە رێژەیەکی بەرچاو لە نرخەکەی بەرز بووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەم نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە سەرووی 53 دۆلار و ئەمەش بە بەرزترین نرخی نەوت لەوەتەی مانگی ئاداری ساڵی رابردووەوە هەژمار دەکرێت. بەهای نەوتی تێکساسی ئەمەریکاش بە 49 دۆلار و 50 سەنت دەفرۆشرێت کە بەرزترین نرخە لە 10 مانگی رابردوو تۆمار کرابێت.









