سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هونەرمەند و راگەیەندکار، کامەران عەبدولرەحمان دەکات.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکەی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 30-12-2020) دەڵێ “بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەند و راگەیاندنکار (کامەران عەبدولرەحمان)ـم بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیش بە کەسوکاری ببەخشێت”.
کامەران عەبدولرەحمان، هونەرمەندی ناسراوی کورد و شاری هەولێر ئەمڕۆ لە تەمەنی 56 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
هونەرمەند لە ساڵی 1964 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە و ساڵی 1987 لە تیپی ئەسیری لە شاری کەرکووک، لەگەڵ کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی ئەوکات دەستی بەکار و چالاکی هونەری کردووە، باشان هاتووەتە هەولێر.
کامەران عەبدولرەحمان خاوەنی 23 سروودی نیشتمانی و 36 گۆرانییە، شارەزاییەکی بەرچاوی لە ژەنینی ئامێرەکانی میوزيکدا هەبووە.









