وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، له وه‌ڵامی ده‌نگۆی ڕاده‌ستكردنی سه‌ركرده ده‌ستگیركراوه‌ی گرووپی عه‌سائیبلی ئه‌هلی هه‌ق به ئه‌منی حه‌شدی شه‌عبی، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و هه‌واڵی له‌و جۆره‌ی ڕه‌ت كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16/12/2020، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی دایه‌وه، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كرابوونه‌وه و باس له‌وه كراوه هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كان، سه‌ركرده ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی گرووپی عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌قیان ڕاده‌ستی ئه‌منی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی كردبێ.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، سه‌رله‌به‌ری هه‌واڵ و ده‌نگۆی له‌و جۆره ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه كراوه، هه‌واڵی ڕاده‌ستكردنی ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیركراوه به ئه‌منی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی دووره له ڕاستییه‌وه و پێیان وایه “ساخته‌كردنی نووسراوی له‌و جۆره به‌ناوی وه‌زاره‌ته‌وه، هه‌وڵدانه بۆ لاوازبوون و كه‌مبوونه‌وه‌ی متمانه‌ی هاووڵاتییان و ڕای گشتی له هه‌مبه‌ر دڵسۆزی و ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق”









