ئەمڕۆ هەینی گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك هەواڵی دەستگیركردنی بكوژی گەنجێكی كەركووكی لە شاری سلێمانی راگەیاند.

عامر نوری گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركووك رايگەیاند : ئەمڕۆ هەینی لەلایەن هێزەكانی دەزگای هەواڵگری عێراقیەوە تاوانبارێك دەستگیر كرا كە بەر لە 12 رۆژ، گەنجێكی كەركووكی رفاندبوو، دواتر كوشتبووی.

گوتیشی تاوانبارەكە لە لێكۆڵینەوەكاندا دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و ئاشكرای كردووە كە پاش ئەوەی گەنجەكەی كوشتووە، تەرمەكەی لە جادەی پشتوێنەی شاری كەركووك فڕێ داوە.