مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح په‌یامێكى پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح(سڵاوی خوای لێبێت) پیرۆزباییەكی گەرم لە خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان بەتایبەتی و جیهان بەگشتی دەكەین و، ئومێدەوارین ئەو جەژنە بە خۆشی و شادی بەسەبەرن. هەرێمی كوردستان هەمیشە خاك و نیشتیمانی بەیەكەوەژیان و لێبووردەیی بووە و هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەكانی توانیویانە سەربەرزانە تێیدابژین و بەشداریشبن لە زیاتر پتەوکردنی ئەو کولتوورە دێرینە و بیكەن بە نموونەی راستەقینەی یەکترقبوڵکردن و تەبایی و برایەتی. جارێكی دیكەو وێرای پیرۆزباییمان، پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ سەرجەم پێكهاتە ئایینی و ئیتنییەكان دووبارە دەكەینەوە و هیوادارین بەهەموو لایەك هەوڵ بدەین دوارۆژێكی رۆشن و ئاسوودە بۆ رۆڵەكانی گەلەكەمان دابین بكەین.

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

٢٤ـی١٢ـی