هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق تاوتوێی ژماره‌یه‌ك بابه‌تی گرنگی ئه‌منی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی،سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، گه‌یشته‌ هه‌ولێرو تاوتوێی دۆسییه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كه‌ن.

له‌مباریه‌وه‌ ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا گوتی: به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی،سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق گه‌یشتۆته‌ هه‌ولێر.

راگه‌یه‌نراوی ده‌زگاكه‌ ئاماژه‌ی به‌مه‌شداوه‌ كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ بۆ تاوتوێكردنی ژماره‌یه‌ك بابه‌تی گرنگی ئه‌منی هاوبه‌ش و پته‌وكردنی هاوكاری و هه‌مانگی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدایه‌.

22