باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغداد راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەمشەو چەند موشەكێك ئاڕاستەی ناوچەی سەوز كراون، بەڵام هێرشەكە زیانی گیانی نەبووە.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغداد رایگەیاند، ئەمشەو چەند موشەكێك ئاڕاستەی ناوچەی سەوز كراون ئەوەش هێرشە بۆ سەر دامەزراوە دیپلۆماسییەكان و پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكانە و هێرشێكی راستەوخۆشە بۆ سەر سەروەریی حكومەتی عێراق، بەڵام ئەو هێرشانە لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانی باڵیۆزخانەكەوە تێكشكێنراون و زیانی لاوەكیی بە شوێنی باڵیۆزخانەكە گەیاندووە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی و گیانیی لێنەكەوتووە.
راگەیەنراوەكە باسی لەوەكردووە “راپۆرتمان پێگەیشتووە دەربارەی زیانگەیاندن بە ناوچەكانی نیشتەجێبوون لە نزیك باڵیۆزخانەی ئەمریكا و ئەگەری بوونی چەند قوربانییەك لە نێو خەڵكی سیڤیلی بێتاوانی عێراق”.